سوپای سوریا هه‌ڵمه‌تێك ده‌ست پێ ده‌كات بۆ پاككردنه‌وه‌ی شاری ته‌دمور له بۆمب و مین، به‌رپرسانی ئه‌منیش ده‌ڵێن: داعش زۆربه‌ی شاره‌كه‌ی بۆمبڕێژ كردوه.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: سوپای سوریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری مێژوویی ته‌دمور، یه‌كه‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و تیمه فریاگوزارییه‌كان، ده‌ستیان كردوه به‌هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌و مین‌و بۆمبانه‌ی، كه تیرۆریستانی داعش له شاره‌كه‌دا چاندوویانن.
فه‌رمانده‌كانی سوپای سوریا بڵاویكردوه‌ته‌وه، تیرۆریستانی داعش زۆربه‌ی رێگاكان و باڵه‌خانه‌و شوێنه‌واره‌كانیان بۆمبڕێژ كردوه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی دره‌نگخستنی پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه له بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی.
سوپای سوریا رونیكردوه‌ته‌وه، داعش زیانێكی ئێجگار گه‌وره‌ی به‌و شاره مێژووییه گه‌یاندووه، كه یه‌كێكه له شوێنه‌واره دێرینه‌كانی مێژووی هه‌زاران ساڵی مرۆڤایه‌تی.
له ماوه‌ی ته‌نها ساڵێكدا، شاری مێژوویی ته‌دمور سێ جار له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه داگیر كراوه، دواتریش هێزه‌كانی سوپای سوریا لێیان سه‌ندوونه‌ته‌وه.
٤ ئازار ٢٠١٧ - ١٦:٠٠
News ID: 815593
یه‌كه‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و تیمه فریاگوزارییه‌كان، ده‌ستیان كردوه به‌هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌و مین‌و بۆمبانه‌ی، كه تیرۆریستانی داعش له شاره‌كه‌دا چاندوویانن.